Picdeer logo Browse Instagram content with Picdeer

#جەلال

Posts tagged as #جەلال on Instagram

242 Posts

ئــــــــــاخۆ ده‌بێ ئـــــەو رۆژه بێ کــــــــــاوەی کوڕم جانتای سەفەر کاتە شانی دەڵاڵانی بەر گەراجی شاری سنە هــــــــــاوار بکەن  عـــــەفرین  ئـــــامەد  سلێمـــــانی  #جەلال مــــــــــه‌لــــــــــه‌کـــــشا ‎
بۆیه شێعرم خوێناوییه و سووره ڕەنگم، من شاعیری نیشتمانی، خوێن و کوێستان و تفەنگم.  #جەلال مەلەکشا ‎ ‌‎ ‎ ‎ ‌‎
سڵاو لەم شێرە ژنە #کوردە👌👌👌 . سەیرکەن ئەم شێرە ژنە #کوردە چۆن #باڤیل_تالەبانی  خۆفروشو گەوادەکەی کوری مام #جەلال  ریسوا ئەکات  سڵاوت لێە بێت شێرەژن . تخوا حەیف نیە ئەم گەوادە کوری مام #جەلالە ؟؟. بە داخەوە بۆ ئەو چەن کەسە بی مێشکە وا رەسمی تکا ئەگرن تف لە شرەفتان😠 . 🔴 نگاە کنید این شیر زن  کورد چطوری #بافل_طالبانی خائن ، خودفروخته ، بی شرف و نوکر ایران و دشمنان کورد  رو رسوا میکنه . خدایش حیف نیست این خائن پسره جلال طالبانیە؟؟ . متاسفم برای اون چند نفر کە دارن با این خائن عکس میگیرن 😠
Rojhelat Kurdistan _ Kirmaşan کرماشان _ جاده اسلام آباد غرب صدا: هنرمند خوش صدا و پیشمرگه‌ی دلاور کورد (کاوه محمد صالح) آواز: کوردستانه‌که‌م ____________________________________________________ مێژوو مێژوو ئەڵێ، سەدان ڪەڕەت، گۆڕەپانے منیان ڪرده جەهەندەم و وڵاتێڪیان تیا هەڵقرچان بەڵام هەرگیز نەیانتوانے، دوو دیارده، لەسەر سینگم بسڕنەوه، یەڪیان ڪورد و ئەوەے تریان، وشەے پیرۆزے ڪوردستان #جەلال مەلەکشا ___________________________________________________ #kurd #kurdistan #iran #iraq #urmiacity #kermanshah #kermaşan #ilam #mahabad #travel #hawler #amedi #kirkuk #efrin #مهاباد #ارومیه #ايلام  #كرماشان #سنندج  #هولير  #كوردستان #کورد
#جەلال مەلەکشاە بۆ شەهید #دوکتۆرقاسملوو  #dr Qasimlo
شەهیدەکان چاویان لێمانە چیدەکەین دەخیلتان بم ... #جەلال#مەلەکشا
وتم:دایە! من چ بکەم؟ هەستا سەر پێ،  تفەنگێکی بڕنۆ کورتی بزمارڕێژی دایە دەستم وتی:ڕۆڵە! ئەی هەی هۆی ئاوات و مەبەستم!  دەیان ساڵە لە چوار لاوە کوردستان دیل و یەخسیرە دەست و پێ زنجیر کراوە ڕێبازی خوێن بگرە و بڕۆ  #جەلال _مەلەکشا
با غەريبانيش بزانن  خاكى پێ باوانە بۆ من  خاكى جەنـەتـم مـەدەن پێ  باوەشى جـێژوانـە بۆ مـن .. ـ ـ ـ #جەلال مەلەكشا ـ ـ ـ#🖤
من دڵداری کوردســـــتانم! من ئەمەوێ  لە شەقامە قۆرخەکانی دیار بەکرا  شمشاڵ لێدم،  قام و حەیران بخوێنمەوە. لە چوار چرای مەهابادا هەڵکەم ئاڵاکەی کوردســـــتان  لە قامیشلی هاوار کەم و  لە گەڵ چینی کرێکارا شاری کەرکووک، بە مان گرتن بژوێنمەوە!  #جەلال مەلەکشـــا
#جەلال‌داوودی  #گورانی#موزیک#ڪورد#کرد#کرمانشاە#کرماشان#ایلام#ئیلام#لرستان#لورستان#همدان#ورمێ#ارومیە#ماکو#خوراسان#خراسان#مهاباد#سلیمانی#هەولیر#قامیشلو#سقز#سنە #دیاربکر#تهران#بغداد#استانبول#دمشق
#ڕۆژی_مامۆستا (روز معلم)  هەرچەن ئیمە هیچ کات ناتوانین قەرەبوی ڕەنج کێشانی مامۆستایانی ئازیز بکەینۆ ، بەڵام ئەمڕۆ ۱۲ی خاکەلێوە وەکو #ڕۆژی_مامۆستا ناسراوە سپاس بخوا دوێکە ڕێکەوتو لە خزمەت ئەم مامۆستا ئازیزانەی گوندەکەمان بوم و ماڵیان ئاوەدان کردمۆ کاکە #جەلال و دەنگەخۆش و بەسۆزەکەیشی هاوڕێمان بوون  #معلم_ایرانی #مامۆستای_کوردایەتی #روز_معلم #مدرسۀ #قوتابخانە #دەنگ_وئاهەنگی_کوردی  #دەنگی_خۆش #کورد_موزیک #کوردستان_هەوڵێر_ئامێد_مەهاباد_قامیشلی_کەرکوک_کوبانی_ورمێ_مەهاباد_سلێمانی_شەنگاڵ_سنەدژ_کرماشان_سەقز_بۆکان_ئیلام_خانەقەین_سەردەشت_پیرانشار_دهۆک_زاخو_🌹🌹🌹 #کوردستان_بزرگ #کوردستانیم #ڕۆژهەڵات #بانەدێهات #کوردەواری_ئەی_وڵاتە_جوانەکەم
لێم مەتۆره... بۆ تۆ پشتم له دنیا کرد بووم به شاعیر، خۆم ڕسوا کرد... #جەلال مەلەکشا  #کورد#کوردستان#سابڵاغ#مەهاباد#ورمێ#سەردەشت#بۆکان#پیرانشار#سقز#بانە#سنە#ئیلام#کرمانشاە#ئامێد#هەولێر#کۆبانی#عەبدوڵڵاپەشێو#شێرکۆبێکەس#مەولەوی#پیرەمێرد#وفایی#ناڵی#مەحوی#هەژار#هێمن#شێعر @radio_hetwan  @radio_hetwan  @radio_hetwan
#جەلال مەڵەکشا#شعری شەهید#خوێندنەوە سیا
#شەهید  من هەرگیز شێعر بۆ پادشا و بۆ سوڵتان و بۆ سەرۆك و بۆ رابەر ناڵێم من هەرگیز شێعر لە بەرۆكی پیاوكۆژ نادەم شێعر ناكەم بە گۆچانی گەدایی و سەر بە دەرگای هیچ گەورە ماڵێكا ناكەم بەڵام بۆ گوڵ، بۆ پەپوولە و بۆ ئەستێره تا بتوانم ئەچریكێنم شەهید گوڵە شەهید ئەستێرەی ئاسمانی نیشتمانە شەهید پەپوولەی رەنگینی باڵی باغی گەلە و … رۆحی هەڵۆی بەرزەفڕی… شاخەكانی كوردستانە.  #جەلال #مەلکشا #شێعری_نوێ  #شێعری_ناودارانی_کورد  #پێشەوا  #پێشمەرگە  #شێعری_کوردی  #کورد  #کوردستان_هەوڵێر_ئامێد_مەهاباد_قامیشلی_کەرکوک_کوبانی_ورمێ_مەهاباد_سلێمانی_شەنگاڵ_سنەدژ_کرماشان_سەقز_بۆکان_ئیلام_خانەقەین_سەردەشت_پیرانشار_دهۆک_زاخو_🌹🌹🌹
#جەلال مەڵەکشا#شعری من ڕەوتەنیم#خوێندنەوە سیا
🔴 #نەورۆزی #ڪوردەواری  ڕۆیی وەرزی ستەمڪاری بێدادی شەختەبەندی ژیانی نامورادی خەم چۆڵی ڪرد هاتەوە ڕۆژی شادی ڕۆژی جێژن و ڕۆژی گەردن ئازادی ڕۆیی زستانی بەدفەڕی دەرۆزە جێژنی ڪوردانە، نەورۆزی پیرۆزە  نرڪە و هاژەی قەڵبەزەی سەر شەتاوان قاسپەی ڪەوی خاڵ لەملی بەر ڪاوان گوڵ و سەوزە و داروبەردی دەراوان گیان دەبەخشن ئەمانە بە هەناوان ڕۆیی زستانی بەدفەڕی دەرۆزە جێژنی ڪوردانە، نەورۆزی پیرۆزە  ئەژوێنەوە دیسان ڪۆنە هەواران  پڕدەبێ لە ئەوین جێژوانی جاران دەست لەملان دەڪەنەوە دڵداران دەشوا ژەنگی فەراق و تاسەباران ڕۆیی زستانی بەدفەڕی دەرۆزە جێژنی ڪوردانە، نەورۆزی پیرۆزە  قافڵەسالاری قافڵەی زەمانە جڵەوڪێشی بەهاری نیشتمانە ڕۆحی سەوزی سروشتی ڪوردستانە ڕێزی بگرین جێژنی ڪۆنی خۆمانە ڕۆیی زستانی بەدفەڕی دەرۆزە جێژنی ڪوردانە، نەورۆزی پیرۆزە  #مامۆستا #جەلال #مەلەڪشا  #tishktv
🌿💫 شاعیری هێژا #جەلال‌_مەلەکشا ‌'کارت پۆستاڵ'  هه‌ڤاڵه‌کان وتم پیرۆزباییتان لێ بکه‌م به‌هار دێت و شێعرێک تازه‌ بهۆنمه‌وه‌ بۆ #کوردستان!  وتم به‌ جوانترین وشه‌ نه‌ورۆز بکه‌م به‌ ملوانک بۆ گه‌ردنی به‌رزی #کوێستان!  زۆر هه‌وڵمدا بۆتان بڵێم شێعرێکی ته‌ڕ هه‌زار وشه‌م ڕست کرد و هه‌ر نه‌هاته‌ به‌ر!  په‌نام برده‌ به‌ر #پیکاسۆ گرینیکای بۆم ڕه‌سم کرد و وتی هانێ وتم لۆرکا ئه‌ی تۆ، وتی: شێعره‌کانم له‌ کاستیلا به‌ جێ ماون ڕێگا ناده‌ن گورگه‌کانی وتم به‌ هایکۆی ژاپۆنی ئه‌رکی شانم به‌جێ بینم #هیرۆشیما گڕی گرت و وشه‌ی #هایکۆ بوو به‌ #فرمێسک ڕژایه‌ نێو گۆمی خوێنم!  هه‌ڤاڵه‌کان! ڕاسته‌ #به‌هار جوان و شه‌نگه‌ #نه‌ورۆز جێژنێکی تایبه‌تی گه‌لی کورده‌ لێم ببورن پیرۆزباییتان لێ ناکه‌م چۆن ناوێرم. به‌ڵام کارته‌ پۆستاڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ ده‌نێرم!!! #halabja #حلبچه #هەڵەبجە #بمباران_شیمیایی  #بمباران_شیمیایی_حلبچه  #صدام_حسين  #بوی_سیب #شیمیایی  #bombardement_chimique_halabja #bombardement #chimique #halabja #kurdistan #kurdish #sadam
لەم جیهانە پەلەوەریش نیشتمانی بۆ خۆی هەیە دارستانێ، تاقە دارێ ئاوارەش بێ نێو ئەشکەوتێ، بن پاسارێ!  چۆن شێت نەبم، نەچم بە گژ کوێستانا و چوار ڕێیانی گەردوون نەگرم هێشتا بستێ خاک شک نابەم تیا بژیم، تیا بمرم...! #جەلال‌مەلەکشا
ڕۆژێ لە رۆژان هەژارێ  ویستی لە بەرامبەر دوژمن دەنگ هەڵبڕێ مەبەستەکانی دەربڕێ هەر دەس بەجێ  دەمیان دوراند پۆلە چۆلەکەی وشەیان باڵ بەستە کرد ئیتر ئەویش  هیچی نەگوت  بۆ ترۆپکی بەرزی چیا سەری هڵگرت  دای لە تاریکی شەوەزەنگ  هەموو وشە بەندییەکانی کردە گوولە و نایە ناخی گەرمی تفەنگ ! #مامۆستا#جەلال مەلەکشا
خوا ئەزانێ من حەز ناکەم وەک ئەشقیا ئاوارە بم لەم کوێستانە ڕێگەم بدەن بێمە خوارێ هیچم ناوێ جگە نەختێ ئازادی و بستێ خاک و ڕەشماڵێکی قەرەجانە  #جەلال مەلەکشا #hawbir_sine

Loading